بەقایی وتی: ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی پاکستان بۆ ئاسانکارییە بۆ ئاڵوگۆڕی پەیامەکان و پێدانی ڕوونکردنەوەی زیادە بۆ ئەو دەقانەی کە لە نێوان لایەنەکاندا نێردراوە.
وتیشی : داواکارییە تایبەتەکانی ئێران ئەمانەن؛ سەرنجی سەرەکی تاران لەسەر کۆتایی هێنان بە شەڕ لە هەموو بەرەکان (لەوانەش لوبنان) و ئازادکردنی سەروەت و سامانی بلۆکەکراو و ڕاگرتنی کردەوەی هەراسانکردن و "دزی دەریایی" دژی کەشتیوانی ئێرانە.
بەقای زیادی کرد: سەرەڕای بێ بەڵێنی و گومان لەسەر لایەنی بەرامبەر لە ماوەی ساڵ و نیوی ڕابردوودا، ئێران بە جیددی و نیازپاکییەوە ڕێبازی دانوستانەکان پەیڕەو دەکات، بەڵام "گومانی هەیە لە ئەدای ئەمریکا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر درێژەی ئاڵوگۆڕی پەیامەکان لە ڕێگەی نێوەندگیری پاکستانیەوە، گرنگیدانی تارانی بە "کۆتایی هێنان بە شەڕ" و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ئێرانی ڕاگەیاند.
Your Comment